عێراق و ئێران له‌باره‌ی ئاسایشی سنووری هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه
K24 - هەولێر:
گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ردوو فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری عێراق و ئێران، به‌مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی سنووره‌كانییان كۆبوونه‌وه.
عه‌قید كاروان خۆشناو گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بە مەبەستی پاراستنی سنووره‌كانی نێوان عێراق و ئێران و هەماهەنگی زیاتر له بواری ئه‌منیدا، لیوا روکن حەماد فازڵ دزەیی فەرماندەی یەکی پاسەوانی سنوور، لەگەڵ عەمیدی دوو (کیاست سبهەری) فەرماندەی پاسەوانی سنووری پارێزگای کرمانشا، كۆبوونه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دیدارەکە له پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدرا و دواتر واژوو لەسەر کۆنووسی کۆبوونەوەکە کرا، کە جه‌خت لە پاراستنی ئاسایشی سنووری هه‌ردوولا كرایه‌وه.
وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر رێگریکردن لە دزەکردنی نایاسایی و قاچاغ، داواشكرا سنوور هه‌ردوولا له‌مڕووه‌وه تۆكمه‌تر بكرێن.