وەزیری پەروەردە لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەك هاتە دەنگ

قوتابخانەی بەردەکەڕی بنەرەتی
قوتابخانەی بەردەکەڕی بنەرەتی

K24 - هەولێر:

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی قوتابخانەکەی سنووری سلیمانی گوتی "بەبێ پشکنینی سامانە سروشتییەکان نەوت رەوانەی قوتابخانەکە کراوە".

بە گوتەی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەروردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بەبێ پشکنینی سامانە سروشتییەکان نەوتی رەوانەی ئەو قوتابخانەیە کردووە، کە بەهۆیەوە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە روویداوە و دوو مامۆستا و دوو قوتابی برینداربوون.

ئالان حەمە سەعید، ئەمڕۆ پێنجشەممە (20ـی تشرینی یەکەمی 2022) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کردووە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکەن.