سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، "هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات، هونەرمەندێکی پێشەنگی بواری هونەری شێوەکاری بوو کە بە هونەرە بەرزەکەی خزمەتێکی بەرچاوی بە فەرهەنگ و کولتووری گەلەکەی کرد".

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

بە داخه‌وه‌ هەواڵی کۆچی دوايیی هونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی کوردستان، مامۆستا ئیسماعیل خەیاتم پێگەیشت.

خوالێخۆشبوو هونەرمەندێکی پێشەنگی بواری هونەری شێوەکاری بوو کە بە هونەرە بەرزەکەی خزمەتێکی بەرچاوی بە فەرهەنگ و کولتووری گەلەکەی کرد.

پرسە و سەرەخۆشی لە هونەرمەند گەزیزە خانمی هاوژینی و کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبه‌شی خەمیانم.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2022/10/20