ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پاڵپشتی ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پاڵپشتی له ساخكردنه‌وه و فرۆشتنی به‌رهه‌می جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ عه‌بدولره‌حمان باگێری، جووتیارێكی نموونه‌یی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، پشتگیری ته‌واوی ساخكردنه‌وه و فرۆشتنی به‌رهه‌می جووتیارانن بۆ هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، دوای پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه ناوخۆییه‌كان.