ماڕادۆنا بۆ دووه‌م یاریی له‌سه‌ریه‌ك سه‌ركه‌وتنی بۆ نه‌ورۆز به‌ده‌ستهێنا
له خولی نایابی عێراق یانه‌ی نه‌ورۆز دووه‌مین یاریی له‌سه‌ریه‌كی له نێوجه‌رگه‌ی به‌غدا برده‌وه و له ماوه‌ی پێنج رۆژ 6 خاڵی له پایته‌ختی عێراق كۆكرده‌وه، یانه‌ی هه‌ولێریش تووشی سێیه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك بوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 20 ئۆكتۆبه‌ری 2022، یانه‌ی نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا بووه میوانی یانه‌ی سناعه، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی سوورپۆشه‌كانی سلێمانی كۆتایی هات.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه كڵاودیۆ ماڕادۆنای به ڕه‌سه‌ن به‌رازیلی له خوله‌كی 2ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز تۆماری كرد، به‌مه‌ش دووه‌مین یارییه له‌سه‌ریه‌ك ئه‌و یاریزانه گۆڵی سه‌ركه‌وتن بۆ نوێنه‌ره‌كه‌ی كوردستان تۆمار ده‌كات.
یانه‌ی نه‌ورۆز دووه‌مین كلین شیتی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، بڕیاریشه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو نه‌ورۆز بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له چواره‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی ببێته میوانی یانه‌ی زاخۆ.
هه‌ولێر تووشی سێیه‌مین شكست بوو
هەولێر دوای دوو دۆڕانی لەسەریەک و دوورخستنەوەی نزار مەحرووس لە راهێنەرایەتی، لە گەڕی سێێەم بە ئامانجی یەکەمین سەرکەوتنی ئەم وەرزە بووە میوانی نەفتی میسان.
هەولێر بە باشی دەستی بە یارییەکە کرد و یەکەمین مازن فەیاز لە یەکەمین هەوڵی بۆ گۆڵ تۆپێکی ئاراستە کرد و ئامانجەکەی نەپێکا.
لە ئەنجامی فشارەکانی بۆ سەر گۆڵی خاوەن یاریگا لە خولەکی 8 ناوبژیوان فیکەی لێدانی سزای لە بەرژەوەندی هەولێر لێدا، مازن فەیاز لێدانە سزاکەی جێبەجێ کرد بەڵام گۆڵی نەکرد و دەرفەتی پێشکەوتنی هەولێری فەوتاند، نیوەی یەکەم بە بێ گۆڵ بە یەکسان بوون کۆتایی هات.
هەولێر لە نیوەی دووەمی یارییەکە باجی لەدەستدانی دەرفەتەکانی دا و لە خولەکی 58 یاسین سامیە گۆڵی یەکەمی نەفتی میسانی کرد و وەکو رێزێک بۆ یانەکەی پێشووی ئاهەنگی نەگێڕا.
لە کاتێکدا هەولێر بەدوای یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بوو، به‌ڵام بە هەڵەیەکی هەردی سیامەندی بەرگریکار گۆڵی دووەمیشی لێ‌کرا، ئەرکی لە یارییەکە قوڕستر بوو.
10 خولەک لە تەواوبوونی یارییەکە ئەمجەد رازی شوێنی محەمەد موحسینی گرتەوە، بە ئامانجی راستکردنەوەی ئەنجامەکە. دوای تەنیا دوو خولەک ئەمجەد رازی واژۆی لەسەر گۆڵی یەکەمی هەولێر کرد و جیاوازییەکەی بۆ گۆڵێک کەم کردەوە.
هەولێر هەوڵی بۆ راستکردنەوەی ئەنجامی یارییەکەدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، نەفتی میسان یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
هەولێر بۆ سێیەم گەڕی لەسەریەک لە خولی نایابی عێراق دۆڕا و نەفتی میسانیش دووەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا.