فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا نیگه‌رانی خۆی نیشاندا و هیوای خواست سه‌قامگیری سیاسی بۆ به‌ریتانیا بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەمیانی بەشداریکردنی لە لوتکەی یەکێتی ئەوروپا لە بروکسڵی پایتەختی بەلجیکا، له کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، "هه‌میشه نیگه‌ران ده‌بم له وازهێنانی هاوكارێك له ئه‌ركه‌كه‌یدا، به‌ڵام هیوا ده‌خوازم سه‌قامگیری سیاسی به زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ریتانیا"
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی وڵاته‌كه‌ی و به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئاستی حكومی و نه‌ته‌وه‌یی دووپاتكرده‌و و گوتی ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت گێرانه‌وه‌ی سه‌قامگیری سیاسییه بۆ به‌رتانیا.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی فەرەنسا لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، لیز ترەس، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی له پۆسته‌كه‌ی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، تاهەفتەیەکی دیکە لە ئه‌ركه‌كه‌یدا دەمێنێتەوە، تا ئەو کاتەی کەسێکی دیکە له شوێنه‌كه‌ی وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دیاریده‌كرێت.