سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكراده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێش كۆتاییهاتنی ئه‌مساڵ بگه‌نه رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، تاوه‌كو له زووترین كاتدا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریبكرێت.
فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ی راگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه ساسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌زووترین كات كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانیان له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریبكرێت كه نابێت له ناوه‌راستی مانگی حوزه‌یران/یۆلیۆ بۆ مانگی ته‌مووز/یۆلیۆی ساڵی داهاتوو زیاتر تێپه‌ڕبكات.
هه‌روه‌ها زیاتر گوتی، په‌رله‌مانی كوردستان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نی خۆی و حكومه‌تی هه‌رێمی درێژكرده‌وه، پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا، هه‌موولایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به پرسه ناكۆكه‌كانی نێوانیان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن.
سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، فه‌وزی هه‌ریری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له نزیكترین كاتدا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ دیداری سه‌رۆك بارزانی، هه‌روه‌ها گوتی، كورد رۆڵێكی كارای له سه‌رخستنی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو هه‌بووه.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه بۆ به‌خشینی متمانه به كابینه‌كه‌ی سوودانی یاخود به‌شێك له كابینه‌كه‌ی.
رۆژی 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022، په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ خولی پێنجەمی خۆی، تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی 2023، درێژكرده‌وه.