حاكم قادر حه‌مه‌جان: پێویسته‌ حكومه‌تی نوێی عێراق پڕۆسه‌ی ته‌عریبكردن له‌ كه‌ركووك و خانه‌قین رابگرێت

حاكم قادر حه‌مه‌جان
حاكم قادر حه‌مه‌جان

K24 – هه‌ولێر:

ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی داوا له‌ حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كات، پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن له‌ كه‌ركووك، خانه‌قین و ناوچه‌ جێناكۆكان رابگرێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (21ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی‌ له‌ پاراستنی یه‌كریزی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ و گوتی، "ده‌بێت ناكۆكی و ململانێكانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌لابنێن كاتێك ده‌چنه‌ به‌غدا".

حاكم قادر حه‌مه‌جان له‌باره‌ی به‌شداری كورد له‌ كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته‌ كورد به‌شداری هه‌بێت له‌پێناو هێنانه‌دی مافه‌ ره‌وا و ده‌ستوورییه‌كانی خۆی.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، داوای له‌ نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا و حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كات كاربكه‌ن بۆ راگرتنی پرۆسه‌ی ته‌رعیبكردن له‌ كه‌ركووك،  خانه‌قین و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان رابگرێت، كه‌ پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌ستوور، داخوازییه‌كانی گه‌ل، بنه‌ماكانی دیموكراسی و فیدراڵییه‌.