له ئامه‌د نامق هه‌ورامی له پای خزمه‌تكردنی به زمان و فه‌رهه‌نگ له هه‌وراماندا خه‌ڵات كرا

K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نامق هه‌ورامی، یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه بوو، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زمان و كولتووری میزۆپۆتامیا و كۆمه‌ڵه‌ی وێژه‌كارانی كورد و ئینستیۆتی كوردیی له ئامه‌د، خه‌ڵاتكرا.
خه‌ڵاتكردنه‌كه له چوارچێوه‌ی مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی شاعیری كورد جگه‌رخوێن له شاری ئامه‌د/ دیاربه‌كری باكووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه به ئامانجی یادكردنه‌وه‌ی شاعیری كۆچكردوو، جگه‌رخوێن و ناساندنی زیاتری به‌رهه‌مه‌كانی بوو، هه‌روه‌ها كرایه ده‌رفه‌تێكیش بۆ خه‌ڵاتكردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تییه ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیانه‌ی ژیانی خۆیان ته‌رخان كردووه بۆ خزمه‌تكردنی وێژه و زمان و كولتووری خه‌ڵكی كوردستان.

له هه‌رێمی كوردستاندا، نامق هه‌ورامی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پای خزمه‌ته‌كانی به وێژه و هونه‌ر و زمان و فه‌رهه‌نگی هه‌ورامان خه‌ڵاتكرا.
سه‌باره‌ت به بایه‌خداری خه‌ڵاته‌كه، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی كوردستان24، نامق هه‌ورامی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ لە ئامەد وەک هەورامییەک خەڵات کرام، لەپای خزمەتکردنم بەو فەرهەنگە دەوڵەمەندە.
گوتیشی: لەزۆر شوێن خەڵات کراوم، لەزۆرشوێن بەشداربووم، بەڵام خەڵاتکردنم لەئامەد زۆر جیاوازه، له‌به‌ر دوو شت، یه‌كه‌میان له ئامه‌د خه‌ڵات كرام و دووه‌میش له پای خزمه‌تم بووه به هه‌ورامی.
هه‌روه‌ها گوتی: جگه‌رخوێن شاعیرێكی مه‌زنه، ئه‌و پێمانی وت، ئێمه كێین.

ژماره‌یه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانی نامق هه‌ورامی:
-هەورامی زوانا یا زار- به هه‌ورامی
-مەم و زین بە هەورامی
-شێخی سەنعان بە هەورامی
-پژگیا
-دارستانێک لە شمشاڵ
-هەورامی زمانی ئایینی یارسان
-تێکستی ژنان لەدەفتەرەکانی یارسان
-پەیڕەوکارانی یارسان لەکرمانجی سەروودا
-یەریڤان خەڤەر ددە
-دوای ئەنفال
-شکانی ئاوێنەکان
-دیرینە شناسی زبان و فرهنگ اورامان
-ستران و موزیکا کوردی/هەورامان
هەورامان /وێنەو لێکۆڵینەوە

پرۆفایلی شاعیری ناوداری كورد جگه‌رخوێن:
جگه‌رخوێن، له ساڵی 1903 له گوندی "حه‌سار" نزیك له شاری ماردین له‌دایکبووه و له 22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 1984 له ستۆكهۆڵم كۆچی دوایی ده‌كات و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان.
به‌رهه‌مه‌كانی:
- دیوانی یه‌که‌م "Prîsk û Pêtî"، ساڵی 1945 دیمه‌شق-
- دیوانی دووه‌م "Sewra Azadî"، ساڵی 1954 دیمه‌شق
- دیوانی سێیه‌م "Kîme Ez"، ساڵی 1973 دیمه‌شق
-دیوانی چواره‌م "Ronak"، ساڵی 1980 ستۆکهۆڵم
- دیوانی پێنجه‌م "Zend Avista"، ساڵی 1981 ستۆکهۆڵم
- دیوانی شه‌شه‌م "Şefeq"، ساڵی 1982 ستۆکهۆڵم
- دیوانی حه‌وته‌م "Hêvî"، ساڵی 1983 ستۆکهۆڵم
- دیوانی هه‌شته‌م "Astî"، ساڵی 1985 ستۆکهۆڵم
له بواری زمان و فه‌رهه‌نگدا
- "Destûra Zimanê kurdî"، ساڵی 1961 به‌غدا
"Ferheng, perçê yekem"، ساڵی 1962 به‌غدا
"Ferheng, perçê diwem"، ساڵی 1962 به‌غدا