ئێران ڤیزا لەسەر گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵدەگرێت
K24 - ههولێر:
وڵاتی ئێران ڤیزا لەسەر گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵدەگرێت و لە سبەی یەکشەممەوە گەشتیاران دەتوانن بێ ڤیزا لەڕێگەی دەروازه سنوورییهكانهوه گەشتی ئێران بکەن.
سالار تهحسین، بەڕێوەبەری نیشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەکوردستان24ـی راگەیاند، لە سبەی یەکشەممەوە گەشتیاران دەتوانن بێ ڤیزا لەرێگەی دەروازه سنوورییهكانهوه گەشتی ئێران بکەن.
راشیگهیاند، گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستە کارتی ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنا لەگەڵ خۆیان بێنن بۆ ئهوهی رێگهی پێبدرێت بهبێ ڤیزا سهردانی وڵاتی ئێران بكات.
بەڕێوەبەری نیشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژهی بهوهشدا، هەر گەشتیارێک پێویستە ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکەی لەشەش مانگ کەمتر نەبێت، ئەگەر کەمتر لە شەش مانگی مابێت بۆ بەسەرچوون رێگە به گهشتكردنهكهی نادرێت.