به‌ سه‌دان كه‌سايه‌تى ئێران دژى توركيا نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى UN ده‌كه‌ن

سووریا و عێراق و بەشێك لە رۆژھەڵاتی كوردستانى دووچاری بیابانبوون دەکەن.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/aef08202-c08d-4864-8f5b-9bc3f518cd2c/GAPiranuturkey.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

زیاتر لە ھەزار كەسایەتی و ئاكادیمی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان لە نامەیەكدا بۆ سكرتێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێن توركیا ھۆكاری خۆڵبارینەكانە و پێیانوایە بەنداوەكانی توركیا كە بە پرۆژەی گاپ ناسراون، سووریا و عێراق و بەشێك لە رۆژھەڵاتی كوردستانى دووچاری بیابانبوون دەکەن.

واژووكارانی ئەو نامەیە لەژێر ناوی زاگرۆسی میھرەبان دەڵێن: ھۆكاری خۆڵبارینەكانی ئێران بەگشتی و پارێزگاكانی رۆژھەڵاتی كوردستان پرۆژەی گاپی توركیایە، ئەو پرۆژەیەی 15 بەنداوی لاوەكی و بەنداوی ئەتاتورك لەخۆی دەگرێت، ھەواڵدەری مێھری ئێرانی لە راپۆرتێكدا دەڵێ تەنیا بەنداوی ئەتاتورك بەقەد ھەموو بەنداوەكانی ئێران ئاو گل دەداتەوە. جا بەگوتەی نارازییەكانی ئێران بەنداوەكانی توركیا ئاوی دیجلەو فورات وشك دەكات،و عێراق و سوریا و بەشێك لەئێران دەكاتە بیابان،و ئاو و سەوزاییەكانی بۆ توركەكان و تەپوتۆزەكەشی بۆ ئێرانییەكان دەبێت.