كیێڤ: تسۆنامی كۆچی به‌كۆمه‌ڵی ئۆكرانییه‌كان به‌ڕێوه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئۆكرانیا، هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی تسۆنامییه‌كی كۆچی به كۆمه‌ڵی ئۆكرانییه‌كان بڵاوكرده‌وه، ئه‌گه‌ر رووسیا له به‌ئامانجگرتنی ژێرخانه‌كانی ژیان به‌رده‌وام بێت.
دینیس شیمیگال سه‌رۆكوه‌زیرانی ئۆكرانیا، له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له كۆڕبه‌ندی ئابووری به‌رلین رایگه‌یاند، مۆسكۆ به‌رده‌وامه له دروستكردنی كاره‌ساتی مرۆیی له ئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌مشێوه كاره‌با و ئاو له ئۆكرانیا نه‌مێنێت، بێگومان تسۆنامییه‌كی دیكه‌ی كۆچی به‌كۆمه‌ڵی ئۆكرانییه‌كان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌ستپێده‌كات".
ده‌شڵێت: "رووسیا ده‌یه‌وێت زستانێكی قورس دووچاری ئۆكرانییه‌كان ببێته‌وه، به‌هۆیه‌وه خه‌ڵك له‌سه‌رما بمرن و كاره‌ساتی مرۆیی دروست بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌یانه‌وێت دۆخێكی وه‌ها له ئه‌وروپا دروست ببێت، كه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه شتی وه‌ها رووی نه‌دابێت.
بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئۆكرانیا، شمیگال داوایكرد، پاره بلۆككراوه‌كانی رووسیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كاربهێنن، كه به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا، كیێڤ 750 ملیار دۆلار زیانی پێگه‌یشتووه، له ده‌ره‌وه‌ش 300 ملیار دۆلار پاره‌ی بلۆككراوی رووسیا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند.
وێڕای ئه‌وه‌ی پتر له 10 ملیۆن ئۆكرانی ئاواره‌ی پۆڵه‌ندا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بوون.