سبه‌ی ئه‌ردۆغان سه‌ردانی دیاربه‌كر ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شاری ماڵاتیای باكووری كوردستانی كرد، بڕیاره سبه‌ی سه‌ردانی دیاربه‌كر بكات.
ئەمڕۆ (شه‌ممه 22ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، عه‌لائه‌دین پارلاك، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی بڕیاری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له تویتێكدا رایگه‌یاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، سه‌ردانی شاری ماڵاتیای باکووری کوردستانی كرد، سبەش بڕیارە سەردانی دیاربەکر بکات.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، لایەنگرانی ئاک‌پارتی بەو سەردانەی ئه‌ردۆغان بۆ دیاربه‌كر دڵخۆشن و بەرپرسانی ئەو حزبەش رایده‌گه‌یه‌نن، رەنگە سبەی ئەردۆغان کۆمەڵێک بەڵێن بۆ دیاربەکر رابگەیەنێت.
لەمیانه‌ی کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە ماڵاتیای باکووری کوردستان ئه‌ردۆغان رایگەیاند، لە سەری ساڵەوە رێژەی هەڵاوسان و سو‌و دادەبەزێنن.
باسی لەوەشکرد، هەوڵ دەدەن داهاتی تاکەکەسی هاووڵاتییانی تورکیا بەرزبکەنەوە.
بڕیاروابوو له رۆژی 14ـی ئه‌م مانگه ئه‌ردۆغان سه‌ردانی دیاربه‌كر بكات، به‌ڵام به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كانێكی خه‌ڵوز له شاری بارتینی باكووری توركیا، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سبه‌ی 22ـی تشرینی یه‌كه‌م دواخست.
زۆرێک لە بەرپرسانی تورکیا له ئێستادا بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو، کێبڕکێ لەسەر دەنگی کورد دەکەن، بۆیه سه‌ردانی به‌رپرسانی توركیا بۆ شاره‌كانی باكووری كوردستان زیادیكردووه.