رێژه‌ی كوشتن له ئه‌مه‌ریكا به‌رزبووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا، بڵاویكرده‌وه، رێژه‌ی كووشتن له دوای ساڵی 2021ـه‌وه له ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌دا %35 به‌رزبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكی، كه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ئاماری تایبه‌ت به كووشتنی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، رێژه‌ی توندوتیژی و كوشتن له ئه‌مه‌ریكا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ته‌نیا له ساڵی 2021 دا 21 هه‌زار 500 تاوانی كووشتن له ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه بڵاویانكرده‌وه، له دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا، رێژه‌ی تاوان له ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌ت تاوان له رێگه‌ی چه‌ك به رێژه‌ی %35 به‌رزبووه‌ته‌وه.
توێژینەوەیەکی نوێش له واشنتن ئاماژە بەوە دەکات، رێژه‌ی کوشتن لە دوای ساڵی 2021 دا لە ئەمەریکا به‌هۆی كۆرۆنا و نایەکسانی رەگەزی بەرزبووه‌ته‌وه.
توێژەرانیش پێیانوایە، ئەمە بەرزبوونەوەیەکی زه‌قه و رێژەی کوشتن لە ساڵی 2021 دا 35 لە سەد بەراورد بە ساڵی 2019 زیادیکردووە.
توێژینەوەکە دەریخستووە، دەستدرێژی سێکسی و هێرشی چەکداری له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیادییانکردووە .
یەکێک لە نوسەرانی توێژینەوەکە، بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێسی راگه‌یاند، بە هۆی خۆپارێزی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئەفسەرانی پۆلیس له تاوانه‌كان، رێژه‌ی كوشتنی زیادكردووه.