هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا

هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا
هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا

K24 – هه‌ولێر:

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی (ئه‌لعومر) له‌ دێرزووری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، كرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان 5 مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی (ئه‌لعومر) له‌ دێرزوور كرد، كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سووریا داده‌نرێت.

كێڵگه‌ی ئه‌لعومر گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتییه‌ له‌ سووریا، ده‌كه‌وێته‌ به‌ری رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات، 10 له‌ دێرزووره‌وه‌ دووره‌.

له‌سه‌رده‌می شه‌ری ناوخۆی سووریا، له‌ساڵی 2013 له‌لایه‌ن سوپای ئازادی سووریا كۆنترۆڵكرا، دواتر چه‌كدارانی داعش له‌ 2014 ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت، له‌ كۆتایی تشرینی یه‌كه‌می 2017، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌ پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌ریانهێنا.