تاران پشتيوانى چارهسهرى ديپلۆماتى بۆ قهيرانى سووريا دهكات
K24 – ههولێر:
ھەوڵەكانی ئێران بۆ چارەكردنی قەیرانی سووریا بەردەوامە و ئێستا بەرپرسانی ئەو وڵاتە بژاردەی دیپلۆماسی وەك شوێنگرەوەیەك بۆ كۆتاییھاتنی شەڕ لە سووریا پێشنیاز دەكەن.
بەو پێیەش لە ماوەی رابردوودا پۆستی چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتە گۆڕانكاری بەسەردا ھات. ئێستا چاوەڕوان دەكرێ دیپلۆماسی کێشهکانی سووریا كەمتر بكات.
لەگەڵ گۆرینی ھەندێك روخساری ناو وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھەڵسوكەوتە دیپلۆماتییەكانیش خەریكە دەگۆڕێت. خولێكى نوێی بەرپرسانی ئێران بۆ قسەكردن لەسەر قەیرانی سوریا دەستی پێكردووە.
عەلی شەمخانی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەی ئێران لە مۆسكۆیە، حوسێن جابر ئەنساری بەرپرسی دۆسيهى عەرەبی وەزارەتی دەرەوەش لە لوبنانە.