رەوتی حیکمە: پشكپشكێنه زیان به حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هەولێر
ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ئاشكرای ده‌كات، خۆسه‌پاندن و پشكپشكێنه زیان به حكومه‌تی نوێ ده‌گه‌یه‌نێت.
ره‌حیم عه‌بودی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تی لێهاتووی و به‌هره و خزمه‌تگوزاریی ده‌بێت.
عه‌بودی گوتیشی: "پشتبه‌ستن به سیستمی پشكپشكێنه و دیاریكردنی كاندید له‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی محەممەد شیاع سوودانی خزمه‌ت به حكومه‌تی نوێی عێراق ناكات، به‌جۆرێك سه‌پاندنی هه‌ر بیروڕایه‌ك به‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ‌دا زیان به تیمی حكومه‌ت و ئه‌و هێزانه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كه پشتیوانی لێده‌كه‌ن".
هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی شەممە 22/10/2022، ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە کابینەی حکومەتی نوێی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە نەکرا.
محه‌ممه‌د به‌لداوی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگەیاندووە، سوودانی هه‌وڵده‌دات بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت نزیك بكاته‌وه، به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كانه‌وه كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌لداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێده‌چێت دانیشنی په‌رله‌مان رۆژی دووشه‌ممه یان سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت، دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تیش له ماوه یاساییه‌كه‌ی هێشتا ده‌رنه‌چووه‌و ئاساییه دوابكه‌وێت و سوودانیش لەگەڵ لایەنەکان له گفتوگۆدایه، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان باشترین كاندید بۆ پۆسته‌كان دیار بكه‌ن.
رەوتی سەدر، کە بەشداری لەم کابینەیەی حکومەتی عێراق ناکات، بە نەرێنی باس لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەکە دەکات.
عه‌سام حوسێن ئه‌ندام له ره‌وتی سه‌در ئاشكرای لە لێدوانێکدا دەڵێت: "ململانێی و ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆسته وه‌زارییه‌كان شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه، چونكه حكومه‌تی نوێ له‌سه‌ر سیستمی پشكپشكێنه داده‌مه‌زرێت و سوودانیش ملكه‌چی هه‌مان سیسته‌م بووه، كه پراوپڕه له كه‌موكوڕیی".
جه‌ختیكردەوە: "ململانێكان له‌سه‌ر پۆسته‌كان زۆر گه‌وره‌ن، سوودانی هه‌وڵیدا گۆڕانكارییه‌ك له پۆسته نوێیه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان و ته‌نانه‌ت جێگرانی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆماریشدا بكات، له‌و پێناوه‌ی لایه‌ن و هێزه‌كان قایل بكات پشتیوانی كاندیدی به‌توانا بكه‌ن".
حوسێن دەش‌ڵێت: "زۆرێك له هێز و لایه‌نه‌كان خاوه‌نی جه‌ماوه‌ری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تین، به وه‌رگرتنی پۆستێكی وه‌زاری كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و ده‌نگیان ده‌بێت، له‌و بڕوایه‌دان به‌بێ پاره و سیاسه‌ت و چه‌ك هیچ به‌هایه‌كی هه‌ڵبژاردنیان بۆ نامێنێته‌وه".