شی جین پینگ وه‌كو سه‌رۆكی حزبی كۆمۆنیستی چینی هه‌ڵبژێردرایه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
شی جین پینگ بۆ جاری سێیه‌م وه‌كو سه‌رۆكی حزبی كۆمۆنیستی چینی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (23ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی چینی بڵاویكردووه‌ته‌وه، شی جی پینگ، سه‌رۆككۆماری ئێستای چین بۆ جاری سێیه‌م وه‌كو سه‌رۆكی حزبی كۆمۆنیستی چینی هه‌ڵبژێردرایه‌وه، ئه‌و چه‌نده‌ش رێگه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاداری ساڵی 2023 بۆ خولێكی دیكه وه‌كو سه‌رۆككۆماری چین دابنرێت.
لیژنه‌ی ناوه‌ندی حزبی كۆمۆنیستی چینی، شی جی پینگی بۆ پێنج ساڵی دیكه وه‌كو سه‌رۆكی حزبه‌كه دیاریكرد دوای ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی داخراودا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
ناوبراو دوای دیاریكردنی وه‌كو سه‌رۆكی نوێی حزبی كۆمۆنیستی چینی وتارێكی پێشكه‌شی گه‌لی چین كرد و رایگه‌یاند، چین به‌بێ جیهان پێشناكه‌وێت، جیهانیش پێویستی به كۆماری چینه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای زیاتر له چل ساڵ له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و پێشخستنی وڵات، توانیویانه دوو "موعجیزه" دروستبكه‌ن، گه‌شه‌سه‌ندنی خێرای ئابووری و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی درێژ خایه‌ن. گوتیشی، "به‌ڵێن بێت به‌شێوه‌یه‌كی جددی كاربكه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی كاری باش".