نزیکەی یەك تۆن توتنی بەسەرچووی نێرگەلە لە سلێمانی دەستی بەسەرداگیرا

بەشێکی توتنەکە ماوەی دوو ساڵە بەسەرچووە
وێنەی بەشێك لەو توتنە بەسەرچووەی دەستی بەسەرداگیراوە
وێنەی بەشێك لەو توتنە بەسەرچووەی دەستی بەسەرداگیراوە

K24 - هەولێر:

قائیمقامیه‌تی سلێمانی دەست بەسەرداگرتنی 884 کیلۆگرام توتنی ماوەی بەسەرچوی نێرگەلەی راگەیاند، کە لە گەڕەکی عەقاری لەکاتی پشکنینی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت لە کۆگایەکدا دۆزراونەتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، تەواوی ئەو توتنەی کە لە کۆگای (فرۆشگای ئاریا بۆ نێرگەلە) دەستی بەسەرداگیراوە ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچووە و بەشێکیان زیاتر لە دوو ساڵە بەسەرچوون. هەربۆیە لەلایەن لیژنەهاوبەشەکانەوە دەستی بەسەرداگیرا و، رێکاری پێویست لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

.

ئاماژە بەوەشدرا، پێشتریش لیژنە هاوبەشەکان تەواوی کافێ و فرۆشگاکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە بەهیچ جۆرێک توتنی ماوەبەسەرچوو بەکارنەهێنن، چونکە زیانە تەندروستییەکانی چەند هێندە دەبێت.

.