كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئۆفه‌ری یانه‌یه‌كی پێگه‌یشت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی تۆپی پێ، به‌ڵام به خراپترین وه‌رز له كاروانی وه‌رزشی خۆی تێپه‌ڕ ده‌بێت، به گوێره‌ی میدیایه‌كانی به‌ریتانیا دۆن ده‌یه‌وێت له گواسته‌وه‌ی زستانه له یانه‌كه‌ی بڕوات، به‌ڵام كه‌مترین داخوازی بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌ره، له نوێترین ده‌نگۆی رۆژنامه‌كاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له گفتووگۆدایه.
تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئه‌مریكا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه خانه‌واده‌ی گلیزه‌ری ئه‌مریكی كه خاوه‌نداریه‌تی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بفرۆشن پێش ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو به‌خۆڕایی یانه‌كه جێبهێڵێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا تاكه یانه‌ی ئه‌ورووپا له ئێستادا خواستی بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ربڕیوه و ده‌رگای گفتووگۆی له‌گه‌ڵ خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه كردووه‌ته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئه‌م وه‌رزه به ته‌واوه‌تی له پلانه‌كانی تێن هاگی راهێنه‌ری نوێی مان یونایتد دوورخراوه‌ته‌وه، به‌رامبه‌ر تۆتێنهام كریستیانۆ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانیشتبوو به‌شداریی پێنه‌كرا، له یاریی شه‌وی رابردووش تێن هاگ بانگهێشتی كریستیانۆی نه‌كرد و ئێستا ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی مان یونایتد مه‌شق و راهێنان ده‌كات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئێستا مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی له‌گه‌ڵ مان یونایتد نیو ملیۆن پاوه‌نده، بۆیه خاوه‌نی یانه‌ی مان یونایتد ئاماده‌یه به هه‌ر رێگایه‌ك بێت له گواسته‌وه‌ی زستانه ئه‌و یاریزانه به‌ڕێبكات.