بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی کوردستان ناجێگیرە

K24 - هه‌ولێر:

نزیک بوونەوە لە دروستکردنی حکومەتی نوێی عێراق و دەنگۆی دەستکاریکردنی بەهای دیناری عێراقی، بەهای دۆلاری لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ناجێگیر کردووە بە جۆرێک بەهای هەر 100 دۆلارێک لە نێوان 148500 دینار بۆ 146750 دینار ناجێگیرە و بەرز و نزم دەکات.

جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند: بەپێی زانیارییەکانی ئێمە بەهای دۆلار وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە بەهاکەی روونادات، کۆچەر ئەو ناجێگیرییەی بازاڕیش بۆ هۆکاری پڕوپاگەندە دەگێڕێتەوە و پێی وایە هەندێک بازرگان لەو دەنگۆیانە سوودمەند دەبن.

ئیحسان ئه‌لیاسری راوێژكاری بانكی ناوه‌ندی عێراق هەفته‌ى رابردوو رایگه‌یاند، بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌ و، تا ئێستا هیچ نیازێكمان بۆ ده‌ستكاریكردنی بەهاى دۆلار به‌رامبه‌ر بە دینار نییه‌.

گوتیشی: ئه‌گه‌ر له‌داهاتووشدا هه‌وڵێكی لەوشێوەیە هه‌بێت، به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراقدا ده‌بێت.