غازی فه‌هد له یه‌كه‌مین رۆژی‌دا 5 یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێری دوورخسته‌وه
كوردستان24 زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر له یه‌كه‌مین رۆژی‌دا پێنج یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێری دوورخستووه‌ته‌وه، راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر نایشارێته‌وه داوای له هه‌ندێك له یاریزانه‌كان كردووه به جیا مه‌شق بكه‌ن و تێكه‌ڵی مه‌شقه‌كانی دیكه‌ی یاریزانان نه‌بن.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا غازی فه‌هدی وه‌كو راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی نایابی عێراق ناساند، ئه‌و راهێنه‌ره له وه‌ڵامێكی ده‌رباز ئه‌حمه‌دی په‌یامنێری كوردستان24 له باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی پێنج یاریزان، رایگه‌یاند كه بۆ ئه‌و زۆر زەحمەتە راهێنان بە ٣١ یاریزان بکات، ده‌شڵێت: ژمارەی یاریزانەکانی یانەکەمان زۆرن، ئێمە سەیرمان کرد هەندێک یاریزان هەن کە داهاتووێکی زۆر باشیان هەیە، دەمەوێت بابەتەکەتان وەکو خۆی پێبگەیەنم، چونکە بەداخەوە لەنێو وەرزشدا شتەکان بە راستی ناگەن.
غازی فه‌هد له چوارچێوه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی كوردستان24 گوتیشی: ئەو پێنج یاریزانەی ئێمە دەستنیشانمان کردوون بۆ ئەوەی بە جیا راهێنان بکەن یاریزانی زۆر باشن، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێستا دەرفەتی یاریکردنیان لە تیپی یەکەم نییە، بڕیارمان داوە کاری زیاتر بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە رووی دەروونی و جەستەییەوە خۆیان باشتر ئامادە بکەن، ئێمە چۆن یاریزان دوور دەخەینەوە، چۆن دەتوانم لە یەکەم رۆژدا یاریزان دووربخەمەوە.
غازی فه‌هد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌ولەو کەسانەیه کە متمانە بە یاریزانی لاو ده‌دات، ده‌شڵێت: بەڵام ئەم پێنج یاریزانە لەم کاتەدا دەرفەتی یاریکردنیان نییە، بەهۆی فشاری زۆری یارییەکان تەنانەت نا‌توانیت بە باشی هەڵسەنگاندنیشیان بۆ بکەی، بۆیە زوڵمیان لێ دەکەی ئەگەر پلانی تەکتیکی دابنێی و کار لەسەر تەکتیک بکەی و بەوان بڵێی ئێوە بڕۆنە ئەولاوە. بەلای منەوە ئەمە زوڵمە لەوان دەکەین، ئەم شتانە ئێمە ماندوو دەکات، چونکە بەداخەوە لە ماوەی دوو رۆژی یەکەممان رووداوەکان بە خێرایی روودەدەن، من متمانەم بە یاریزانی لاو هەیە، بەڵام پێویستمان بە کاتە بۆ ئەوەی یاریزانەکان لە بڕیارەکان بگەن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و یاریزانانه له پلانه‌كانی غازی فه‌هد بۆ یارییه‌كانی داهاتوو دوورخرانه‌وه كه پێكهاتوون له دیدار غازی، عه‌بدولقادر ئه‌یوب، عه‌لی شاخه‌وان و دانا شێخ عوسمان.