سعوودیە بەشداری لە لوتكەی عەرەبیدا ناكات
K24 – هه‌ولێر:
سعوودیه به فه‌رمی به‌شدارینه‌كردنی له لوتكه‌ی سی و یه‌كه‌مینی عه‌ره‌بیدا به سه‌رۆكی جه‌زائیر راگه‌یاند كه‌وا بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له جه‌زائیر به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (23ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئاژانسی هه‌واڵی جه‌زائیر ئاشكرایكرد، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنیشنی سعوودیه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌جید ته‌بون، سه‌رۆكی جه‌زائیر، ئاماده‌نه‌بوونی له لوتكه‌ی عه‌ربیدا راگه‌یاندووه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی داهاتوو، ئاژانسی هه‌واڵی جه‌زائیر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان رایگه‌یاندووه به‌هۆی بارودۆخی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئامۆژگاری پزیشكه‌كانی كه داوایان لێكردووه هیچ گه‌شتێك ئه‌نجامنه‌دات.
به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دیوانی پاشایه‌تی سعوودیه و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌و پرسه رانه‌گه‌یاندووه.
وابڕیاره رۆژانی (1 و 2ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له وڵاتی جه‌زائیر به‌ڕێوه‌بچێت و تێیدا تاوتوێی هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌باره‌ی پرسه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان بخه‌نه‌ڕوو، به‌تایبه‌تی له دۆسیه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، جه‌نگی ئۆكرانیا، نرخی نه‌وت و ئابووری جیهان و چه‌ند دۆسییه‌كی دیكه‌ی په‌وه‌ندیدار به وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان.