"وه‌زیرانی به‌رگری رووسیا و ئه‌مه‌ریكا به ته‌له‌فۆن قسه‌یانكرد"
K24 - هەولێر:
هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری رووسیا و ئه‌مه‌ریكا، له باره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی قسه‌یانكرد، به تایبه‌تی پێشهاته‌كانی ره‌وشی ئۆكرانیا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری رووسیا و لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌باره‌ی دۆخی ئۆكرانیا و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گفتوگۆیانكرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیاش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه دووه‌م گفتوگۆی ته‌له‌فۆنییه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، شویگۆ له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی ئه‌نجامیداوه، وێڕای ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری فه‌ره‌نسا، توركیا و به‌ریتانیا شویگۆ قسه‌ی له‌باره‌ی دۆخی ئۆكرانیادا كردووه.
پێشتریش گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، دمیتری بیسكۆڤ، رایگه‌یاندبوو، هیچ پلان و خشته‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌رۆكی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له ئارادا نییه.