بەهۆی گرانی نرخی سووتەمەنی دەیان هەزار کەس لە ئەڵمانیا خۆپیشاندان دەکەن

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا

K24 – هه‌ولێر:

دەیان هەزار کەس لە ئەڵمانیا بەهۆی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی و گرانبوونی تێچوونی گوزەران لە ئەڵمانیا خۆپیشاندان دەکەن و داوادەکەن حکومەت لە دابینکردن و پشتیوانییه‌كانی بۆ دابه‌زاندنی نرخ هاوکار بێت.

لە هەر یەکە لە شارەکانی بەرلین، دۆسڵدۆرف، هانۆڤەر، شتوتگارت، درێسدن و فرانکفۆرت خۆپیشاندان بەڕێوەچووم داوا دەکەن حکومەت هەوڵی جددی بۆ دابەزاندنی رێژی هەڵاوسان بدات و پشتیوانییه‌كانی بۆ نرخی وزە بە تایبەت بۆ هەژاران زیادبکات.

رێکخراوی گرینبیس کە هاوبەشی رێکخەری خۆپیشاندانەکانە بڵاویکردووە، لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی شەممەدا نزیکەی 24 هەزار کەس بەشدار بوون، کە تەنیا لە خۆپیشاندانەکانی بەرلیندا 1800 کەس بەشدار بوونە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پەرلەمانی ئەڵمانیا، پاکێجێکی 200 ملیار یۆرۆیی راگەیاندووە، کە ئامانج لێی پاراستنی کۆمپانیا و خێزانەکانە لە گرانبوونی نرخی سووتەمەنی.