کەشناسی: لە هەندێک ناوچە بەلێزمە باران دەبێت

.
.

K24 – هەولێر

شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە هەندێک هەندێک ناوچە بەلێزمە باران دەبێت.

بەڕێوەبەرایەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ بروسکە و تاوەبارانی جیاجیا لەناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی (پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی) لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات دابارین زیاترە بەشێوەی لیزمە باران  دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت.

کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی سێشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر :  26 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى

دهۆک :  25 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 29 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە :  26 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  25 پلەى سیلیزى

سۆران :  21 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  30 پلەى سیلیزى

بڕی بارانبارین لە 24 کاتژمێردا
بڕی بارانبارین لە 24 کاتژمێردا