گەنجێك بەتۆمەتی سووتاندنی ئۆتۆمبێلی باوکی دەستگیرکرا
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو 21ـی تشرینی یەکەم، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەك لە قەزای کفری لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان سوتێنرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دوای لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و ئامادەبونی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە لە بنکەی پۆلیسی قەزای کفری و تۆمارکردنی سکاڵا، پۆلیس کوڕی شۆفێرەکەی دەستگیرکرد،
ئاماژە بەوەشدرا، تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە ناکۆکی لەگەڵ باوکیدا هەبووە و درەنگانێکی شەو ئۆتۆمبێلەکەی باوکی سوتاندووە.
مقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 477 تۆمەتبار بەندکراوە و بەهۆی ئەوەی کێشەکە خێزانییە دۆسیەکەیان رەوانەی توندوتیژی خێزانی کراوە.