ریشی سوناك ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا
K24 - هه‌ولێر:
ریشی سوناك ده‌بێته سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران به‌ریتانیا و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، به‌پێی رێكاره فه‌رمییه‌كان له‌به‌رده‌م پاشای به‌ریتانیا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ناسرێت و كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات ئه‌مرۆ دووشه‌ممه (24ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، پێنی مۆردنت كشانه‌وه‌ی خۆی له كاندیدبوون بۆ پۆستی سه‌رۆكی پارتی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
به‌و پێیه‌ش، ریشی سوناك وه‌ك تاكه كاندید مایه‌وه و ده‌بێته سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، كه بەپێی سیستەمی سیاسیی بەریتانیا، سەرۆکی حزبی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەبێتە سەرۆک وەزیرانی وڵات.
ریشی سو‌ناک دوای بردنەوەی کێبرکێی سەرۆکایەتی پارتی پارێزگارانی وڵاتەکەی لە یەکەم گوتاریدا لە بارەگای پارتەکەی لە لەندەن رایگەیاند بەریتانیا وڵاتێکی مەزنە و بەدڵنیاییەوە رووبەرووی ئاستەنگی مەزنیش دەبێتەوە. سو‌ناک لەیەککاتدا سەرۆکایەتی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیاش دەکات و دەڵێ، کاری لەپێشینەم یەکخستنەوەی پارتەکەم و بەریتانیای مەزنە.
زیاتر گوتی: "بەریتانیا وڵاتێکی مەزنە و هیچ گومانی تێدا نییە رووبەرووی ئاستەنگی گەورەی ئابووریش دەبینەوە، ئێستا پێویستمان بە سەقامگیری و یەکگرتوویی هەیە. هەموو هەوڵی خۆم دەدەم بۆ یەکخستنەوەی پارتەکەم و وڵاتەکەشمان. چونکە هەرئەوە تاکە رێگەی زاڵبوونە بەسەر ئاڵنگارییەکاندا و لەو رێگەیەوە بتوانین داهاتوویەکی باشتر و خۆشگوزەران بۆ منداڵەکانمان بنیادبنێین. بەڵێن دەدەم بەیەکسانی و بەپەرۆشەوە خزمەتی هەمووان بکەم، رۆژانە هەموو هەوڵی خۆم دەدەم بۆئەوەی باشترین پێشکەشی خەڵکی بەریتانیا بکەم".
دوێنێ یەکشەممە (23ـی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌رچه‌نده ده‌نگی پێویستم به‌ده‌ستهێناوه به‌ڵام گه‌یشتمه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی خۆكاندیدكردنه‌وه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران كارێكی دروست نییه.
هه‌رچه‌نده رۆژی 5ـی ئەیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022، ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، (لیز ترا‌س)یان بە سەرۆکی نوێی حزبەکەیان هەڵبژارد، به‌ڵام رۆژی 20ـی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبه‌ری 2022، بەهۆی ناجێگیری سیاسی و قەیرانی ئابوورییەوە، لیز ترا‌س، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دانیبەوەدانا ناتوانێت ئەو پلان و راسپاردەیەی هەیەتی جێبەجێی بکات و دەستبەرداری پۆستەکەی بوو.
ریشی سوناك كێیه؟
ریشی سونام له ساڵی 1980 له شاری ساوسهامپتنی به‌ریتانی له دایكبووه، له زانكۆی ئۆكسفۆرد، فه‌لسه‌فه، سیاسه‌ت و ئابووری خوێندووه، دواتر له زانكۆی ستانفۆرد، ماسته‌ری له كارگێری كاردا خوێندووه.
له‌گه‌ڵ كچی ملیاردێری هیندی به‌ناوبانگ نارایانا مۆرسی كه خاوه‌نی كۆمپانیای ئینفۆسیسه له بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی دوو كچه.
ریشی سوناك، له 2001 بۆ 2004، له بانكی گۆڵدمان ساكس، وه‌ك راوێژكاری دارایی كاریكردووه و دواتریش له بواری وه‌به‌رهێناندا كاریكردووه.
له ساڵی 2015 له پارتی پارێزگاران سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا وه‌ك نوێنه‌ری بازنه‌ی ریچمۆند له شاری یۆركشایه‌ر، دواتریش له كابینه‌كه‌ی تێریزا مه‌ی پۆستی وه‌زاری وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها له كابینه‌كه‌ی بۆریس جۆنسن، له ساڵی 2020، پۆستی وه‌زیری دارایی به‌ریتانیای وه‌رگرت.
هه‌رچه‌نده پێشتر یه‌كێك بوو له پشتیوانه‌كانی بۆریس جۆنسن، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی وه‌زیری دارایی، بووه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی شكستی كابینه‌كه‌ی جۆنسن.
هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له‌و سه‌ركرده به‌ریتانیانه‌ی كه پشتیوانی ده‌رچوونی به‌ریتانیای كردووه له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له‌باره‌ی پرسی كۆچ و په‌نابه‌رانه‌وه، ریشی سوناك باوه‌ڕی وایه كه پرسی كۆچی به‌رنامه‌رێژكراو سوودی بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌بێت به‌ڵام ده‌بێت كۆنتڕۆڵی سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌باشی بكه‌ن.
له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له ساڵی 2019، ریشی سوناك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و له وڵاتی به‌ریتانیا له دایكبووه، به‌ڵام ئه‌و هیندۆسییه و هه‌موو كۆتایی هه‌فته‌یه‌ك ده‌چێته په‌رستگا و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له یارییه‌كانی یانه‌ی ساوسهامپتن، له یاریگا ئاماده‌ده‌بێت.
ریشی سوناك، به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانی و سه‌ركرده‌كانی پارتی پارێزگاران دادنرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردووه.