تێن هاگ به یه‌ك مه‌رج رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ راهێنانه‌كان ده‌دات
ئەمڕۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بۆ یەکلاییکردنەوەی داهاتووی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لەگەڵ تێن هاگی راهێنه‌ر کۆ دەبێتەوە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانیا بڵاویکردەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەمڕۆ لەگەڵ تێن هاگی راهێنەری یانەکەی کۆدەبێتەوە بۆ قسەکردن لەسەر کێشەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوولا و قسەکردن لەسەر داهاتووی یانەکەی>
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە تێن هاگ لە دژی ئەوە نییە کریستیانۆ بگەڕێتەوە مەشقەکان بەو مەرجەی سەرەتا داوای لێبوردن و پەشیمانی دەرببڕێت لەسەر ئەو کارەی کە کردوویەتی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كات لە بازاڕی گواستنەوەکانی زستانەی یاریزانان کریستیانۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت و چێڵسیش گرنگی بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەدات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ خولی ئیتاڵیا به تایبه‌تی یانه‌ی ناپۆلی به ئه‌گه‌رێكی نزیك وه‌سف كراوه، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش به‌و یاریزانه پورتوگالییه كردووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2021، گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی له كه‌مترین یاریی كردووه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 12 یاری، 2 گۆڵ و 1 ئاسیستی كردووه.