زیلینسكی ره‌خنه له ئیسرائیل ده‌گرێت

K24 - هه‌ولێر:
له به‌رامبه‌ر بێلایه‌نی هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا، زێلینسكی ره‌خنه ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كات.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له كۆڕبه‌ندی رۆژنامه‌ی (هارتس)ـی ئیسرائیلی ره‌خنه‌ی له ته‌لئه‌ڤیڤ گرت كه له به‌رامبه‌ر جه‌نگی ئۆكرانیا و هێرشه‌كانی رووسیا بێلایه‌نه، به‌تایبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی هاوپه‌یمانی رووسیا و ئێران و دابینكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌و جه‌نگه‌دا.
زێلینسكی داوای پاڵپشتی ئیسرائیلی بۆ ئۆكرانیا كرد گوتی: "له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی رووسیا، بێلایه‌ن مه‌بن".
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند و له دژی رووسیا هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی پێكهێنرا.
وێڕای ئه‌وه‌ی پتر له 10 ملیۆن ئۆكرانی ئاواره‌ی پۆڵه‌ندا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بوون، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئۆكرانیا ره‌خنه‌ی له ئیسرائیل گرت، كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌دا بێلایه‌نه.