توركیا ناوه‌ندی شاری قامشلۆی بۆردوومان كرد

K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ناوه‌ندی شاری قامشلۆی له رۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناوخۆی شاری قامشلۆ به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی وڵاتی توركیا خاڵێكی پۆلیسی سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌ناوه‌ندی شاری قامشلۆ له رۆژئاوای كوردستان بۆردوومانكرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كوژران و برینداربوون.
ره‌وانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌وه، دوو هاووڵاتیی كوژران و دوو هاووڵاتیی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی ره‌وانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ، له سه‌ره‌تای ساڵی 2022 تا ئێستا، بۆ جاری 62ـیه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بۆردوومان ده‌كه‌ن و، به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانانه‌وه تا ئێستا زیاتر له 170 كه‌س كوژرا و برینداربوونه.