یونامی: دوو كارمه‌ندی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی له به‌سره كوژران
K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئاشكرایكرد، له شوێنی پاككردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی له پارێزگای به‌سره، دوو كارمه‌ندی چالاكی مین كوژران و یه‌كی دیكه‌ش برینداربوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی)، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 24ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، دوو ئه‌ندامی به‌ره‌گه‌ز عێراقی له تیمی جێبه‌جێكاری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه بۆ چالاكی مین كارده‌كه‌ن، له كاتی پاككردنه‌وه‌ی شوێنێكی ته‌قه‌مه‌نی له نزیك رووباره‌ی شه‌تولعه‌ره‌ب له پارێزگای به‌سره، كوژران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌و رووداوه‌دا كه‌سێك برینداره و برینه‌كه‌شی جێگیره.
ڕووداوێکی تەقینەوە لە شەت ئەلعەرەب لە نزیک بەسرە بووە هۆی کوژرانی ٢ کەس و بریندار بوونی ١ کەس@UNMAS pic.twitter.com/XJBmniMLtW
— UNAMI (@UNIraq) October 24, 2022