ئیبراهیم ره‌ئیسی: ئێران هه‌میشه پشتیوانی له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق كردووه
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆککۆماری ئێران پەیامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌كات و له په‌یامه‌كه‌یدا ره‌ئیسی رایده‌گه‌یه‌نێت، "هەموو هەوڵەکانمان بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی هاریکاری نێوانمان دەخەینەگەڕ".
بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری عێراق، له‌تیف ره‌شید په‌یامێكی پیرۆزبایی له ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری ئێرانه‌وه پێگه‌یشت، تێیدا جه‌ختی له په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان گه‌لی ئێران و عێراق كرده‌وه.
ئیبراهیم ره‌ئیسی له په‌یامه‌كه‌یدا گوتی: "كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌میشه پشتیوانی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به پشت بەستن به ده‌نگی خه‌ڵك كردووه و هەموو هەوڵەکانی لە پێناو بنەماکانی دۆستایەتی هەردوو وڵات بووە".
ره‌ئیسی گوتیشی: "لە بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن لە عێراق، هیوای سەركەوتن بۆ حكومەتی نوێ دەخوازم، هیوادارم پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات پتەوتربێت".
ده‌شڵێت: "پەیوەندی برایانەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق، تەنیا سنووری جوگرافی و پەیوەندییەکانی هەردوو حکومەت پێکەوە گرێ نادات، بەڵکو قوڵاییەکی شارستانی و کولتووری لە مێژوودا رەگی داکوتیووە".
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆككۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.