یەكێتی زانایان لەبارەی خۆرگیرانەوە داوایەك ئاراستەی هاووڵاتییان دەكات

K24 – ههولێر:
بەگوێرەی پێوانە فەلەكییەكان سبهی سێشەممە خۆرگیرانی نیمچەیی لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان روودەدات، لهمبارهیهوه یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، داوا له هاووڵاتیان دهكات، لەم کاتەدا نزای خێر و تەوبە بکهن، هەروەها نوێژی خۆرگیرانیش ئهنجامبدهن.
ههروهها له پهیامهكهدا هاتووه: پێویستە رەچاوی رێنمایی تەندروستی و سەلامەتی بكرێ، راستەوخۆش سەیری خۆرگیرانەکە نەکەین.
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەو پێیەی چاوەڕوان دەکرێت رۆژی سێشەممە 25ی10ی2022 خۆرگیرانی جوزئی لە هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکە رووبدات، کە دیاردەیەکی سرووشتی و گەردوونییە، بەپێی زانییارییەکانی تایبەت بە بواری فەلەکناسی لەکاتژمێری (1:06) يەك و شەش دەقيقەی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات و تا کاتژمێری (3:35) سێ و سی و پێنج دەقیقە بەردەوام دەبێت و خۆرگیرانەکەش رێژەییە.
لەژێر رۆشنایی ئەو فەرموودەیەی کە پێغەمبەری ئازیز (درودی خوای لەسەر بێت) باسی لەو دیاردە کردووە و دەفەرموێ: (إِنَّ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ لَا يَنْكَسِفَانِ لِمَوْتِ أَحَدٍ مِنَ النَّاسِ، وَلَكِنَّهُمَا آيَتَانِ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ، فَإِذَا رَأَيْتُمُوهُمَا فَقُومُوا فَصَلُّوا)رواه البخاری.
گرنگە لەم کاتەدا نزای خێر و روو لە خودا بەنیەتی گەڕانەوە و دەربڕینی تەوبە و پەشیمانی زۆربکرێت.
هەروەها سوننەتە نوێژی خۆرگیران ئهنجامبدرێت، کە سووننەتێکی پێغەمبەرە (درودی خوای لەسەر بێت) وە دوعای بەردەوامی نیعمەتەکانی خوا بکەین، هەروەک پێویستە وەک رەچاوکردنی رێنمایی تەندروستی و سەلامەتی، راستەوخۆ سەیری خۆرگیرانەکە نەکەین.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
24ی10ی2022