بەهۆی خۆرگیران دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت

K24 - هەولێر
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی خۆرگیران ئەمڕۆ دەوامی پاشنیوەڕوان لە ناوەندەکانی خوێندن ناکرێت.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "لەسەر راسپاردەی لایەنی تایبەتمەند سەبارەت بە خۆرگیرانی نیمچەیی، ئەمرۆ سێشەممە ، ٢٥ ی ١٠ ی ٢٠٢٢ ، دەوامی پاش نیوەڕوان لەناوەندەکانی خوێندن ناکرێت و دەبێتە پشوو، لەهەمانکاتدا دەوامی بەیانیان لە سەعات ١١:٤٥ خولەک کۆتایی دێت".
ئەمڕۆ سێشەممە (25ی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبهری 2022)، له كاتژمێر 12:59ـی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەولێر تا كاتژمێر 03:30ـی دوای نیوەڕۆ، دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا روودهدات.