بۆچی نابێت سەیری خۆرگیران بکەین؟

بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی لەم کاتەدا تۆماردەكرێت
.
.

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ دیاردەی خۆرگیران لە هەرێمی کوردستان و عێراق روودەدات و زانایان و شارەزان ئامۆژگاری هاووڵاتییان دەکەن، کە هیچ جۆرە نابێت راستەوخۆ سەیری خۆرگیران بکرێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند رێنماییەکی لەبارەی خۆرگیران و سەیرکردنی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، بە هیچ جۆرێک راستەوخۆی سەیری خۆرگیران نەکەیت، بە تایبەت رێگە نەدەن منداڵەکانتان بە راستەوخۆیی سەیری خۆرگیران بکەن.

کاریگەرییە نەرێنییەکانی سەریرکردنی خۆر:.

 *بینینی خۆرگیران دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینینی هەمیشەیی.

 *زیانەکان بە خێرایی روودەدات بەبێ هەستکردن بە هیچ ئازارێک.

 *لەدەستدانی بینین تا دوای خۆرگیران روونادات.

 *هیچ چارەسەرێک نییە و منداڵان بە تایبەتی مەترسییان لەسەرە.

 *زانایان و شارەزان ئامۆژگاری دەکەن کە هیچ جۆرە سەیرکردنی راستەوخۆی خۆرگیران نەکرێت.

بینینی راستەوخۆی خۆرگیرانی تەواو یان بەشێکی دەبێتە هۆی تێکچوونی هەمیشەیی چاوەکان. زانایان پێشنیاری بینینی خۆرگیران دەکەن بە بەکارهێنانی رێگەی ناڕاستەوخۆ.

وەک لە رێنماییەکانی وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی پێکراوە، خۆرگیران کاتێک روودەدات کە مانگ لەنێوان خۆر و زەویدا تێدەپەڕێت و مانگ بە تەواوی یان بەشێکی خۆر تەمومژاوی دەکات.  تەنانەت لە کاتی خۆرگیرانیشدا راستەوخۆ سەیری خۆر بکەیت مەترسییەکی زۆری لەسەرە.  هەرگیز نابێت هەوڵبدەیت بە چاوی رووت چاودێری خۆرگیرانێکی تەواو، بەشەکی یان بازنەیی بکەیت.

سەلامەتترین تەکنیک بۆ بینینی خۆرگیران بینینی ناڕاستەوخۆیە.  بۆ نموونە دەتوانیت بە ئاسانی وێنەیەکی خۆرگیران لە تیڤی یان ئۆنلاین سەیری پەخشی راستەوخۆی کەناڵەکان بکەیت. 

چاوی منداڵان بە تایبەتی لە رادەبەدەر ناسکە و رووناکی زیاتر دەگوازنەوە بۆ تۆڕی چاو. ئەمەش وا دەکات چاوی منداڵان زیاتر تووشی زیان ببن بەهۆی رووناکی توندەوە.

بەکارهێنانی چاویلکەیەک کە بە (چاویلکەی خۆرگیران) دەخرێتە بازاڕەوە، زیاتر بووەتە جێی بایەخ.  بەکارهێنانی سەلامەتی ئەم چاویلکانە پشت بە توانای فلتەرکردنی عەدەسەکان و دیزاینی چوارچێوەکان دەبەستێت.  تەنانەت لەو شوێنانەی کە عەدەسەکان بڕوانامەیان پێدراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ستانداردە کارپێکراوەکاندا بگونجێت، بەکارهێنانی نادروستی ئەم چاویلکانە هێشتا رەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی جددی چاوەکان و پێشنیار دەکرێت کە نابێت چاویلکەی خۆرگیران بەکاربهێنرێت بۆ بینینی راستەوخۆی خۆرگیران.

بۆیە پێشنیار دەکرێت، نابێت هیچ جۆرە سەیرکردنی راستەوخۆی خۆرگیران بکرێت، بە تایبەت رێگە نەدرێ بە منداڵان بە راستەوخۆیی خۆرگیران سەیر بکەن.

خۆر گیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا روودەدات:.

پێوانە فەلەكییەكان ئاماژەیان بەوەداوە ئەمڕۆ سێشەممە 25/10/2022، خۆرگیرانێكی نیمچەیی لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان روودەدات. خۆر گیرانەكە لە كاتژمێر 12:59  ی دوای نێوەڕۆ بەكاتی هەولێر دەستپێدەكات و لەو كاتە مانگ لە باكووری دەستەڕاستەوە دەگاتە دیسكی خۆر و دیاردەكە دەستپێدەكات و لە كاتژمێر 02:17ی دوای نیوەڕۆ بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی تۆماردەكرێت و مانگ نزیكەی %51ی دیسكی خۆر دادەپۆشێت، پاشان وردە وردە دوور دەكەوێتەوەو لە كاتژمێر 03:30ی دوای نیوەڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا بە تەواوی كۆتایی پێدێت.

ئەو ناوچانەی كە ئەو دیاردەیە دەبینن بریتین لە ناوەڕاست، رۆژهەڵاتی ئەوروپا، باكوور و رۆژهەڵاتی ئەفریقیا و رۆژئاوای ئاسیا، بەڵام لە دانیشتوانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەفریقیا، رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەمەریكای باكوورو باشوور و ئوستورالیا ئەو دەیاردەیە نابینن.

لە رووی فەلەكییەوە، كاتێك دیاردەی خۆرگیران روودەدات كە مانگ دەكەوێتە نێوان خۆر و زەوی، بە مەرجێک لەسەر یەك راستەهێڵ بن، ئەوكاتە سێبەری مانگ، كە قەبارەكەی بچووكە، دەكەوێتە سەر چەند ناوچەیەكی سنوورداری وڵاتان و ناوچەكانی دیکەی هەسارەی زەوی و تەنها دانیشتوانی ئەو شوێنانەی كە خۆر تیایدا دەگیرێت، واتە سێبەری مانگ بەسەریاندا تێدەپەڕێت ئەودیاردەیە دەبینن.