عه‌ممار حه‌كیم: پشتیوانی هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ین رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، پشتیوانی هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی عێراقی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی دزینی 2.5 ملیار دۆلاری بانكی رافیده‌ین بڵاوكرده‌وه و هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌رزده‌نرخێنێت له‌به‌رامبه‌ر ئاشكراكردنی پاره دزراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی باجی بانكی رافیده‌ین.
حەکیم دووپاتیده‌كاته‌وه، پشتگیری لە هەر هەوڵێکی حکومەت یان پەرلەمان ده‌كه‌ن کە بەدواداچوون بۆ دۆسیه‌ی گەندەڵی بکه‌ن و پارە تاڵانکراوەکان بگەڕێننەوە بۆ گەنجینەی گشتی و به‌بێ جیاوازی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران به‌سزای خۆیان بگه‌یێنێن.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه به‌ناوی (نور زوهێر جاسم) كه تۆمه‌تباره به دیارنه‌مانی 2.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بانكی رافیده‌ین، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌ستگیركرا.
دوای ئاشكرابوونی دیارنه‌مانی 3.7 ترلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار) له له هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج له بانكی رافیده‌ین، كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق تادێت فراوانتر ده‌بن.
رۆژی (16ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به داتا و زانیاری، به‌ر له چه‌ند مانگێك، به‌ڵگه‌كانمان له‌باره‌ی دزینی ئه‌و گوژمه پاره‌یه له بانكی رافیده‌ین، راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه و به‌ڵگه‌كان به‌شی ئه‌وه ده‌كه‌ن تۆمه‌تبارانی پێ بناسرێنه‌وه.