تره‌س: به‌ریتانیا ناتوانێت به‌رگه‌ی لاوازی بگرێت
K24 - هه‌ولێر:
لیز تره‌س دوایین كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی خۆی وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، كابینه‌كه‌ی توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی رابردوودا كاری باش ئه‌نجامبدات و دووپاتیشیكرده‌وه، به‌ریتانیا ناتوانێت به‌رگه‌ی "لاوازی" بگرێت و رووبه‌ڕووی ته‌حه‌ددییه‌كان ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (25ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، لیز تره‌س، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی و ده‌ستبه‌كاربوونی ریشی سوناك، وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌به‌رده‌م ( ئۆفیسی 10 داونینگ ستریت)، شوێنی نیشته‌جێبوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ربازبوون له‌و "ته‌حه‌ددییانه‌ی رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه" و، دووپاتیشیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی ناتوانێت به‌رگه‌ی "لاوازی" بگرێت.
تره‌س كه ته‌نها دوای 45 رۆژ له ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه، باسی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كرد كه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بووه و پشتگیری له كاره‌كانی كابینه‌كه‌ی كرد كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ مانگی رابردوودا ئه‌نجامیداون و رایگه‌یاند، كابینه‌كه‌ی توانیویه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا كاری زۆر باش ئه‌نجام بدات، هاوكاری ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانی هه‌ژار بكات بۆ ئه‌وه‌ی كرێی خانوو، كاره‌با و ئاو بده‌ن، له‌هه‌مانكاتدا توانیویه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا له مایه‌پۆچبوون رزگاربكات.
دوێنێ دووشه‌ممه 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ریشی سو‌ناک، کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، 187 دەنگی ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیای مسۆگەرکرد و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كاربوو.
رۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2022، بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی سیاسی و قەیرانی ئابوورییەوە، لیز ترەس، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دانیبەوەدانا ناتوانێت ئەو پلان و راسپاردەیەی هەیەتی جێبەجێی بکات و دەستبەرداری پۆستەکەی بوو.