میدیای فه‌رمی ئێران: دوو ئه‌ندامی سوپای پاسداران له‌ زاهیدان كوژران

سوپای پاسداران
سوپای پاسداران

K24 – هەولێر:

میدیای فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، دوو ئه‌ندامی سوپای پاسداران له‌ شاری زاهیدان كوژران.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی، عه‌قید مه‌لا شاهی، به‌رپرس له‌ سوپای پاسداران و جه‌واد كوێخا ئه‌ندام له‌و سوپایه‌،  له‌ شاری زاهیدانی سه‌نته‌ری پارێزگای سیستان و بلوشستان، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران و هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ پاكستان، كوژران.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ردوو ئه‌ندامی سوپای پاسداران له‌ گۆڕه‌پانێكی پارێزگای زاهیدان له‌ رێگه‌ی چه‌كه‌وه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی نادیاره‌وه‌ كوژران.

دووپاتیشكرایه‌وه‌، كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد.