سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ: ده‌بێت هه‌موو یاریزانه‌كانمان سزا بده‌ین

سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ دوای شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه راگه‌یاند سبه‌ی بڕیار له سزادانی دارایی یاریزانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌شڵێت: ئاستی تیپه‌كه‌مان زۆر خراپه، ته‌نیا یه‌ك یارییمان بردووه‌ته‌وه ئه‌و یارییه‌ش به‌هۆی پاڵپشتی هانده‌ران بوو نه‌ك به هێزی یاریزانه‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 ئۆكتۆبه‌ری 2022 له گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌بێ هانده‌ر میوانداریی نه‌ورۆزی كرد، یارییه‌كه‌ش به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی نه‌ورۆز كۆتایی هات، به‌مه‌ش زاخۆ تووشی سێیه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه.
راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه، حه‌مزه هادی راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی كارگێری یانه‌كه كرد و یه‌كسه‌ر قبوڵ كرا.
دواتر بڵند شه‌فیق سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ به كوردستان24ـی راگه‌یاند به ته‌واوه‌تی له ئاستی تیپه‌كه‌یان ناڕازییه، گوتیشی: له ئێستاوه بیر له شوێنگره‌وه‌ی راهێنه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه و چه‌ندان راهێنه‌ر له پلانه‌كانیاندایه، به‌ڵام تا گفتووگۆیه‌كانمان ده‌ستپێنه‌كه‌ن ناتوانین هیچ ناوێك له راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا بۆ كوردستان24 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سبه‌ی چوارشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیار له سزدانی دارایی یاریزانه‌كان ده‌ده‌ین.
بڵند شه‌فیق گوتیشی: ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا یه‌ك یاریمان بردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئاستبه‌رزی یاریزانه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆی هێزی جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌مان بوو.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق 4 یاریی كردووه، ته‌نیا یه‌ك یاریی بردووه‌ته‌وه و 3 یاریی دۆڕاندووه، 5 گۆڵی لێكراوه و 3 گۆڵی كردووه.
كێ ده‌بێته راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌ی زاخۆ
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، دوو راهێنه‌ری سووری (نزار مه‌حروس و ئه‌نه‌س مه‌خلوف) بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زاخۆ به‌ربژێرن، بڕیاریشه بۆ یاریی داهاتووی یانه‌ی زاخۆ به‌رامبه‌ر نه‌جه‌ف، ئیبراهیم ئه‌لمناسری یاریدەدەری ئێستای راھێنەری لاوانی زاخۆ
ئەرکی راھێنەرایەتی زاخۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌ربگرێت.