سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه: له‌سه‌ر سكاڵا هاووڵاتییانه‌وه ده‌یان جار چوومه‌ته دادگا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه ناوبراو به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییانه‌وه، ده‌یان جار بانگهێشتی دادگا كراوم.
كوێستان ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له ئێستادا رووبه‌ری هه‌ڵه‌بجه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشتر فراوانبووه.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌سه‌رده‌می قه‌یرانه‌كه و شه‌ڕی داعش وه‌ستا، دوای ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌یان دووباره به‌هۆی گرفتی داراییه‌وه پڕۆژه‌كان وه‌ستانه‌وه".
گوتیشی: "هه‌ڵه‌بجه له زستاندا قوڕ و چڵپاوه، له هاویندا ته‌پ و تۆزه، خه‌ڵك داوامان لێده‌كات كۆڵان و شه‌قامه‌كانییان بۆ تێكه‌ڵه‌ڕێژ و كۆنكرێت بكه‌ین، شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ش داهاتێكی وه‌های له‌به‌رده‌ست نییه كه ئه‌و كارانه‌ی پێبكات".
داواشی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، حیسابێكی تایبه‌ت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكرێ و ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت ناتوانین بگه‌ین به قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتن.
له‌باره‌ی كاتی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، كوێستان ئه‌كره‌م ده‌ڵێت: "به‌ر له چه‌ند ساڵێك ده‌ستم له‌كاركێشایه‌وه، به‌ڵام قبوڵنه‌كرا، هه‌ڵبه‌ته من كادیری یه‌كێتیم، خۆم داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م كردبوو، بۆیه ناوم له‌سه‌رووی لیستی گۆڕانكارییه‌كاندابوو".
دووپاتیشیكرده‌وه، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه پاڵپشتی كاره‌كانم بووه و هه‌میشه داوای لێده‌كردین ده‌ست بۆ كاری نایاسایی نه‌به‌ین.
گوتیشی: "به‌هۆی سكاڵای هاووڵاتییانه‌وه ده‌یان جار بانگهێشتی دادگا كراوین و چووینه به‌رده‌م دادوه‌ر، هه‌موو كات ملمان له موو باریكتره بۆ چوونه به‌رده‌م دادگا".