به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی عێراقی: گرنگه كورد جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی عێراقی رایگه‌یاند ئاسته‌نگی به‌رده‌م سوودانی بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدی گونجاو بۆ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی، فشاری زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقه و گرنگه كورد جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (25ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، غازی فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی عێراقی به كوردستان24ی راگه‌یاند، به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته وه‌زارییه‌كان، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی رووبه‌رووی ئاسته‌نگی زۆر بووه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان و وه‌رگرتنی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
سه‌باره‌ت به فشاری لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سوودانی، غازی فه‌یسه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، زۆرترین ناكۆكی له‌نێوان لایهنهكای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌زگای هه‌واڵگری و ئاسایشی نیشتمانی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی عێراقی به‌دووریزانی كابینه‌كه‌ی سوودانی به ئاسانی به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان زاڵ بێت و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، به‌هۆی سه‌پاندنی چه‌ند كاندیدێك له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی سوودانی، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق هه‌مان هه‌ڵه‌كانی كابینه‌كانی پێش خۆی دووباره ده‌كاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، غازی فه‌یسه‌ڵ روونیكرده‌وه، "به‌هۆی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی و به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌جێندای لایه‌نه سیاییه‌كان، پێشبینی ده‌كه‌م گه‌نده‌ڵی سیاسی و كارگێری و هه‌ژاری، برسێتی و نه‌بوونی گه‌شه‌سه‌ندن له عێراق به‌رده‌وام بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ناوبراو گوتیشی، ره‌وتی سه‌در به‌رده‌وام ده‌بێت له سیاسیه‌تی دروستكردنی فشار له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی سوودانی له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری ئۆپۆزسیۆنبوونی نیشتمانی ئاشتیانه و ستراتیژییه‌تی سه‌درییه‌كان و تشرینییهكانیشی له‌و پرسه‌دا به هاوشێوه‌ی وه‌سفكرد.
غازی فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی عێراقی به گرنگییه‌وه باسی له داواكاری سه‌رۆك بارزانی و لایه‌نه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ پابه‌ندبوون به ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، به‌تایبه‌تی بۆ پرسه‌كانی مادده‌ی 140 و په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و گازی فیدراڵی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی عێراقی دووپاتیكرده‌وه كه گه‌لی كورد مافی مرۆیی و ده‌ستووری خۆی هه‌یه و هه‌موو گه‌لی عێراقیش له‌پێناو نه‌هێشتنی ره‌گه‌زپه‌رستی و شۆڤینیه‌ت خه‌باتیانكردووه.