هۆشداری له دابه‌شكردنی په‌یینی كیمایی مه‌ترسیدار له باشووری عێراق ده‌درێت

K24 – هه‌ولێر:
گومانی بوونی مادده‌ی تیشكده‌ر له‌ناو پێكهاته‌ی 50 هه‌زار تۆن په‌یینی كیمیایی له كۆگاكانی به‌سره، كه خامه‌كه‌ی له رووسیاوه هاورده‌كراوه، بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمی میدیا عێراقییه‌كان و له ئه‌گه‌ری دابه‌شكردنی، مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه له‌سه‌ر ژیانی ته‌واوی جووتیارانی عێراق دروست ده‌كات.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرایكرد، خامی په‌یینه رووسییه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هاورده‌كردووه و دووپاتیكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاری وه‌ستاندنی هاورده‌كردنی داوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (25ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، هادی هاشم، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی بۆ هاورده‌كردنی پێكهاته‌ی په‌یینی كیمیایی واژوو كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیای بازرگانی گشتی كشتوكاڵی ئاماده‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی 50 هه‌زار تۆن هاورده بكات.
به‌گوته‌ی هاشم، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌ینه له پشكنینه‌كانی وه‌زاره‌تی ژینگه ده‌رنه‌چووه و گومان ده‌كرێت رێژه‌یه‌كی زۆری مادده‌ی تیشكده‌ر له‌ناو پێكهاته‌كانیدا هه‌بێت، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیاری وه‌ستاندنی هاورده‌كردنی ئه‌و بڕه‌ی داوه، كه تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته عێراق.
له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، تا ئێستا بابه‌ته‌كه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌یه و رێكاره‌كانی پشكنین بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه به‌رده‌وامن و پێویستیمان به پشكنینی زیاتری پێكهاته‌كانی ئه‌و په‌یینه هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیارییانه پشتڕاست كرانه‌وه، مادده‌كان له‌ناو ده‌به‌ین.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سائر جبووری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و هۆڕاوه‌كان ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، تا ئێستا بڕی 300 هه‌زار تۆن له‌و ماده‌یه گه‌یشتووه‌ته خاكی عێراق به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری مادده‌ی تیشكده‌ر له‌ناو پێكهاته‌كانی، ئه‌و په‌یینه بۆ به‌كارهێنان شیاو نییه و ژیانی ملیۆنان عێراقی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و داواشی لێ‌كرد، كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی رووسی بكات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ره‌حیم ده‌ڕاجی، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق په‌یامێكی ئاراسته‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له نه‌جه‌ف و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كرد، هه‌رچی زووه بێنه سه‌ر هێڵ و رێگری له كۆمه‌ڵكوژیه‌كی دیكه بكه‌ن.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا ده‌راجی داوای به‌هاناوه‌هاتن له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، و جه‌خت ده‌كاته‌وه: نووسراوی فه‌رمیمان له‌به‌رده‌سته كه له پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ماددانه زۆر مه‌ترسیدارن و شیاوی به‌كارهێنان نین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌ش بكرێت و خاكی عێراق ژه‌هراوی بكرێت.