پاپای ڤاتیكان: ئاشتی له ئه‌وروپا تێكشێندراوه

K24 – هه‌ولێر:
پاپای ڤاتیكان ره‌خنه له هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه ده‌گرێت و راگه‌یاندووه، دۆخی ئه‌وروپا مه‌ترسیداره و ئاشتی تێكشێندراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (25ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان رەخنە لە هەرەشەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم گرت و گوتی، دوای رووداوه‌كانی هێرۆشیما و ناکازاکی هێشتا لە بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆم بەردەوامن.
پاپای ڤاتیكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "بەداخەوە لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمەوە شەڕ و کوشتن و خوێنڕشتن بەردەوام بووە. ئێستا دۆخەکە زۆر مەترسیدارە ئاشتی لە ئەوروپاش تێکشکێندراوە".
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، پاپای فرانسیس روونیكردووه‌ته‌وه، "هیوا دەخوازین هیچکات گوێمان لەو هەرەشانە نەبێتەوە باس لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم دەکەن کە دوای هێرۆشیما و ناکازاکیش هێشتا بە هەڵە بەردەوامن لە بەرهەمێنان و تاقیکردنەوەی ئه‌و چه‌كانه".