کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە درەنگانی شەودا هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت، رێژەى بارانەکە لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت .

کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەکاتەکانی بەیانی زوودا، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لەکاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:.

هەولێر :  27 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى

دهۆک :  26 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 29 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە :  27 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  27 پلەى سیلیزى

سۆران :  26 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  32 پلەى سیلیزى