مێژووی هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌م 5 ساڵه‌ی دواییدا
K24 – هه‌ولێر
فڕۆكه‌خانه‌كان بوونه ئامانجێكی روو له زیادبوونی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هێرش و ته‌قینه‌وه له ناو فرۆكه‌خانه‌كان به‌رز بۆته‌وه و ژماره‌ی قوربانیانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به‌رز كردۆته‌وه.
28 حوزه‌یرانی 2016 – سێ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتوركی ئیستانبوڵی كرده ئامانج، كه به‌هۆیه‌وه 41 كه‌س كوژراون و 231 كه‌سی تر برینداربوونه. داعش تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه.
12 حوزه‌یرانی 2016 – ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌شی پشكنینی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له شنگهای چین روویدا، كه به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س برینداربوون.
22 ئاداری 2016 – شانزده كه‌س به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له به‌شی پێشوازی له فڕۆكه‌خانه‌ی بروكسل كوژران، كه داعش به‌رپرسایه‌تییه‌كه‌ی به ئه‌ستۆ گرت. هه‌ر له‌و رۆژه‌دا 16 كه‌سی تر له ته‌قینه‌وه‌ی وێستگه‌ی مێترۆی برۆكسل كوژران.
7 ئادار 2016 - ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی سوماڵ بووه هۆی برینداربوونی سێ كه‌س، كه گرووپی "الشباب" به‌رپرسایه‌تییه‌كی به‌ئه‌ستۆ گرت.
28 كانوونی یه‌كه‌می 2015 – هێرشێكی خۆكوژی له ده‌روازه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی كابول له ئه‌فغانستان بووه هۆی كوژرانی هاوڵاتییه‌ك. تالیبان به‌رپرسایه‌تیی هێرشه‌كه به ئه‌ستۆگرت.
17 ئابی 2015 – ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێی بومبه‌كراو له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی كابول روویدا. پۆلیس رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی به رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو بووه، به‌ڵام هیچ راپۆرتێك سه‌باره‌ت به زیانی گیانی بڵاو نه‌كرایه‌وه.
21 ئاداری 2015 – پیاوێك به خه‌نجه‌ر هێرشیكرده سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش له فڕۆكه‌خانه‌ی نیو ئۆرلیانز له ئه‌مریكا، كه به سووكی برینداربوو، به‌ڵام هێرشكاره‌كه به گوله كوژرا. به‌رپرسانی ئه‌مریكا دواتر رایانگه‌یاند بۆمبی مۆتۆلۆف له‌ناو جانتاكه‌یدا بوو.
3 شوباتی 2015 – دوو بۆمبی چێندراو له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره پوچه‌ڵكران. بۆمبێك له هۆلی چوونه ژووره‌وه دانرابوو، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له نزیك گه‌شتێكی پۆلیس له پاركی ئۆتۆمبێل له فرۆكه‌خانه دانرابوو، هیچ زیانی گیانیان نه‌بووه.
11 ئه‌یلولی 2013 – ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كابول روویدا. ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك ئه‌و ده‌روازه‌یه روویدا كه هێزه‌كانی ناتۆ به‌كاریان ده‌هێنا. گرووپی تالیبان به‌رپرسایه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه به ئه‌ستۆ گرت، كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
20 ته‌موزی 2013 - به‌رپرسانی چین رایانگه‌یاند كه‌مئه‌ندامێك بۆمبێك له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی په‌كین ته‌قاندۆته‌وه، ئامانجی توڵه‌كردنه‌وه بووه له كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه كه پێشتر لێیان دابوو، هه‌ر بۆ خۆیشی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه برینداربوو.
18 ته‌موزی 2012 – بۆمبێك له‌ناو پاسی هه‌ڵگری گه‌شتیارانی ئیسرائیلی له فڕۆكه‌خانه‌ی بورگاسی بولگاریا ته‌قیوه‌ته‌وه، كه سێ گه‌شتیار و شۆفێر و ئێرشكاره‌كه كوژران و 35 كه‌سی تر بریندارببوون. له ساڵی 2014، وه‌زیری ناوخۆی بولگاریا رایگه‌یاند دڵنیایه كه حزبوڵڵای لوبنان له پشت ته‌قینه‌وه‌كه بووه.
27 شوباتی 2012 – ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو له ده‌روازه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی جه‌لال ئاباد له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ته‌قیوه‌ته‌وه، تاڵیبان به‌رپرسایه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه به ئه‌ستۆگرت.
24 كانوونی دووه‌می 2011 – خۆكوژێك خۆی له ده‌روازه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دۆمۆدێدێڤۆ له مۆسكۆ ته‌قانده‌وه، كه له ئه‌نجامدا 37 كه‌س كوژران و 180 دیكه‌ش برینداربوون. یاغیبووانی چیچان به‌رپرسایه‌تی هێرشه‌كه‌یان به ئه‌ستۆ گرت، كه له‌لایه‌ن گه‌نجێكی 20 ساڵه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌ی باكووری قه‌وقاز ئه‌نجامدراوه.