حه‌لبووسی: سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆده‌بێته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە (26ـی تشرینی یەکەمی 2022)، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، سبەی (پێنجشه‌ممه 27ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، کۆدەبێتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ سوودانی داوای له په‌رله‌مانی عێراق كردبوو كه رۆژی پێنجشه‌ممه بۆ متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی كۆببێته‌وه.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.