زیلێنسكی: رووسیا 400 درۆنی ئێرانی له ئۆكرانیا به‌كارهێناوه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، رووسیا 400 درۆنی ئێرانی له ئۆكرانیا به‌كارهێناوه.
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل باشن" دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له‌بواری هه‌واڵگری تایبه‌ت به به‌كارهێنانی 400 درۆنی ئێرانی له‌لایه‌ن رووسیاوه، هه‌ماهه‌نگیان كردووه.
ده‌شڵێت: "ئێمه له‌سه‌ره‌تای ئه‌نجامدانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگین" وه‌ك ئاماژه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی كیێڤ و ته‌لئه‌ڤیڤ.
جه‌ختیشی له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئۆكرانیا و ئیسرائیل كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ وه‌ستابوو.
پێشتریش سوپای ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردبوو، لە ماوەی پێنج هەفتەی رابردوودا، 223 فڕۆکەی بێفرۆکەوانی ئێرانیان خستووەتەخوارەوە.