توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی دیکەی له ناوچه سنوورییه‌كان راگەیاند
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی دیكه‌ی له ناوچه سنوورییه‌كان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوێنێ چوارشه‌ممه 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی (چه‌نگ – قوفڵ) شه‌ڕ له‌نێوان سه‌ربازه‌كانیان و په‌كه‌كه روویداوه، به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێكیان به‌ناوی (فه‌هیم بوزكورت) برینداربوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ربازه‌كه‌یان كه خەڵکی ناحیەی ساسۆنە لە پارێزگای ئێلیه لە باکووری کوردستان، به‌هۆی سه‌ختی برینكه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.