کەشناسی رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری راگەیاند

کەشناسی
کەشناسی

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کارییەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا نمە باران دەبارێت، هەندێک جاریش هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و ناوچەی جیاجیا، رێژەى بارانەکە لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و هەندێک جار هەورەتریشقەى لەگەڵدا دەبێت .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی هەینی ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:.

هەولێر:  28 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 28 پلەى سیلیزى

دهۆک  :  27 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 32 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:  30 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  28 پلەى سیلیزى

سۆران :  25 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  36 پلەى سیلیزى